ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی پێنج تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
د. یاد نەقشبەندی وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ئاشكرای دەكات" کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٤ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە تائێستا ١٢٨ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١١٠ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ئەمڕۆ ٢٥ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و پێنج توشبووش گیانیان لەدەستداوە.