لە کەرکوک ژمارەی مردوانی توشبووی كۆرۆنا بۆ ٢٧١ كەس بەرزبوەوە

تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ٢١١ حاڵەتی نوێی توشبوون و مردنی هەشت کەسی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

 

زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١١ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، ٤٣ توشبووش چاكبونه‌ته‌وه‌".

ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا هەشت کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە پێنج هەزار و ٣٣٣ حاڵەت و ٢٧١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا سێ هەزارو ٤٧٩ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە، هەزارو ٥٨٣ هاوڵاتیش هەڵگری ڤایرۆسەكەن و لە ژێر وەرگرتنی چارەسەردان. 



PM:09:45:06/08/2020