قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند" ٢١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆماركراوە".
کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" له كۆی ٥٤ پشكنین، ده‌ركه‌وت ٢١ كه‌سی دیكه له سنووری قه‌زای سۆران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
لەبارەی تووشبووەکان قایمقامی قەزایی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە" تووشبووەکان سێیان له ڕه‌واندوز و یه‌كێكیان له خه‌لیفان و ١٧ كه‌سیشیان له ناو سۆرانن".
كرمانج عزه‌ت ڕوونى كردووه‌ته‌وه: بە ھۆی زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سنووره‌كه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیچ مزگه‌وتێك ناكرێته‌وه و وتاری هه‌ینی ناخوێنرێته‌وه و شوێنه قهرهباڵغهكانیش داده‌خرێن.