لە ٢٤ كاتژمێردا ١٥٦ كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە

تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥٦ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون،  ١٥٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستادا ٣٢٢ هەزار و ٥٦٧ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش  ١٨١٣٢ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧٩٧٢٤ كەس چاكبونەتەوە و ٤١٣٦ كەسیش باری تەندروستیان ناجێگیرە". 

PM:02:23:07/08/2020