تەندروستی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە كە دەربارەی وەرگرتنی پارە بۆ ناشتنی تەرمی مردووانی پەتای كۆرۆنا بڵاوكراونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" لەناو ھاووڵاتییاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە بۆ ناشتنی تەرمی ھاووڵاتییانی کۆچکردوو ئەوانەی تووشبووی کۆرۆنان، پارە وەردەگیرێت".
تەندروستی گەرمیان جەختیكردەوە: وەکو تەندروستی گەرمیان ئەوەی پەیوەندی بە تیمەکانی ئێمەوە ھەبێت لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار/ قەڵا و مەڵبەندی پزیشکی دادوەریی کەلار، ئەوا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو کارە وەرناگیرێت و خزمەتەکە بێبەرامبەرە. بەپێچەوانەوە ھاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن و سکاڵا تۆمار بکەن.
هه‌ر له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕوونیکردەوە: مه‌سه‌له‌ی ھه‌ڵكه‌ندنی قه‌بر و ئاماده‌كردنی، په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانی قایمقامیه‌ت و شاره‌وانیه‌وه ھه‌یه و په‌یوه‌ندی به تیمه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه نیه.