ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری برادۆستیان لە سنووری تۆپبارانی چەند گوندێكی سنورەكەیان كرد و زیانی زۆر بە ژینگە و كوێستانەكانی سنوورەكە كەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەینی لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی شو گوندی هەلكێڕا و گەلی ڕەشی لە سنووری برادۆست کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بە هۆی بۆردوومانەوەکەوە زیان بەر ژینگەی سنوورەكە كەوتووە.
ناحیەی سیدەكان لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارۆچكەی سۆرانە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ١٤٤ كیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە.