ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر رێوشێونەکانی توندتر دەکاتەوە

لەگەڵ زیادبوونی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە پاریزگای هەولێر رێوشوێنەکانی خۆپاراستن توندتر کراوەو، لە سنووری هەر ١٠ قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، ١٥٦ شوێن داخران.

 

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند كە بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لە راگەیاندراوێكدا هاتووە "له‌ ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، 156 شوێن داخران".



هەروەها ژوورەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەردەوامن لە بەدواداچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنیان، هەر شوێنک پابەند نەبێت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕووبەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە.


ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەرجەم دوکان و بازاڕ و هەموو ئەو شوێنانەش كردووە کە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی کۆرۆنا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شارەکە، دەمامک ببەستن، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.



PM:08:52:07/08/2020