وێنە.. هەودا ئەحمەد جیاواز دەردەکەوێت

خانمە پێشەکەشکاری دیاری بەرنامە هونەریەکان هەودا ئەحمەد جیاواز دەردەکەوێت.

هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لەدەرەوەی شارو لە سەیرانە، دیمەنی رووخساری و شوێنەکەی ستایڵێکی نوێی داوە بە وێنەکانی ئەم بێژەرەو، بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.

 


PM:09:32:07/08/2020