وێنە.. لە سلێمانی پێشمەرگەیەک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، لەهەولێریش مەلایەکی ئاینی تووشی کۆرۆنا دەبێت

رێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان لەهەڵکشاندایەو رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبێت، دوێنی ٤١٣ تووشبووی نوێ و ١٢ گیان لەدەستدان تۆمار کران، ئەمشەویش لە سلێمانی پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداو، مەلایەکی ئاینیش لە هەولێر تووشی کۆرۆنا دەبێت.

 

ئەمشەو لە سلێمانی سەرکار ئیسماعیل پاش مانەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 

لە هەولێریش مامۆستای ئاینی خالید گەردی تووشی کۆرۆنا بووەو لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

 

لەسەرئاستی ژمارەی تووشبوون ١٦٤٩٧ (٥٩٢٠ هەولێر، ٩٠١٢ سلێمانی، ١٠٤٤ دهۆك، ٥٢١ هەڵەبجە)، چاکبوونەوە ١٠٠٠٢ (٣٥١١ هەولێر، ٥٥٩٣ سلێمانی، ٤٣٥ دهۆك، ٤٦٣ هەڵەبجە)، ژمارەی مردن ٦٢٣ (١٦٢ هەولێر، ٤٤٥ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە).

 



AM:01:21:08/08/2020