لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردو یانەی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید کرانە دەرەوەو ماڵئاواییان لە خولەکە کرد.
یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری بەرامبەر مانچستەرسیتی کە لە یاریگای ئیتحاد ئەنجامدرا، یاریەکە لە گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولەکە بوو، ریاڵ مەدرید ٢-١ دۆڕاو کرایە دەرەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یاری چوون بە هەمان ئەنجام لە یاریگای بێرنابیۆ دۆڕابوو.
دوو گۆڵی مانچستەرسیتی ستەرلینگ و خیسۆس تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵی ریاڵ مەدرید بنزیمە تۆماری کرد.
لە یارییەکی تردا یانەی یۆڤانتۆس ٢-١ بردنەوەی دژی لیۆنی فەرەنسی تۆمارکرد، بەڵام نەیتوانی بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت وکرایە دەرەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە یاری چوون ١-٠ بە یانەی لیۆن دۆڕابوو، ئەو گۆڵەشی لە یاریگای یۆڤانتۆس تۆماری کرد، هۆکاربوو بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
دوو گۆڵی یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ تۆماری کرد.
تەنیا گۆڵی لیۆن میمفیس دیپای تۆماری کرد.