تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان ١٩ ملیۆن كەسی تێپەڕاند
تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا ١٩ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە گەیشتە سەرو ١٢ ملیۆن كەس.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩ ملیۆن و ٥٤٦ هەزار و ٧٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٧٢٤ هەزارو ١٢٣ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٢ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار و ٧٦٧ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا پێنج ملیۆن و ٩٥ هەزار و ٥٢٤ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٦٤ هەزار و ٩٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦١٦ هەزار و ٩٦٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
AM:09:37:08/08/2020