لە قه‌زای سۆران ٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا راگەیاندرا

قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند" ٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆماركراوە". 

کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" له‌ كۆی ٩٦ پشكنین، ده‌ركه‌وت ٤٥ كه‌سی دیكه‌ له‌ سنووری قه‌زای سۆران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

لەبارەی تووشبووەکان قایمقامی قەزایی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە" تووشبووەکان دوویان له‌ ڕه‌واندوز و دوویان له‌ خه‌لیفان و ئەوانی تر هەمووی دانیشتووی قەزایی سۆرانن". 


AM:11:11:08/08/2020