دوو هاووڵاتی عەرەبی لوبنانی لە شەقامی پاسدارانی تاران بە هۆی دەستڕێژیی فیشەك كوژران.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس-ی ئێران، هاوڵاتییه‌كی لوبنانی و كچه‌كه‌ی له شه‌قامی پاسدارانی باكوری ڕۆرهه‌ڵاتی تارانی پایته‌ختی ئێران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كوژران.
ده‌شڵێت" كه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان ته‌قه‌یان له حه‌بیب داودی، سه‌ركرده‌ی حزبوڵای لوبنان و مریه‌م داودییی كچی كردوه و كوشتویانن".
ئاژانسی "فارس" ده‌ڵێت" چه‌كداره‌كان كه ماتۆڕسكلێكیان پێبووه پێنج فیشه‌كیان ناوه به حه‌بیب داودی و كچه‌كه‌یه‌وه و چوار فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه و فیشه‌كه‌كه‌ی تر به‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌وتووه".
هاوکات سایته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ده‌ڵێن" حه‌بیب داودی سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵای لوبنانه و له نزیك ماڵه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عیراق له تارانی پایته‌ختی ئێران كوژراوه".