لە هەڵەبجە کەسێکی تر بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ شەممە توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن ٧٨ ساڵە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو توشبووەی کۆرۆنا نەخۆشی دیکەی هەبووە و ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

 

بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان گەشتە نۆ حاڵەت لە سنوورەکەدا. 

 
 



PM:08:22:08/08/2020