ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی "ژمارەیەک تیرۆرستی داعش"ی لە سنوری چەمچەماڵ راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیاند و دەڵێت" پلانیان هەبووە حەشارگەیەک دروستبکەن و پەیوەندی نهێنی لەگەڵ داعش دروستبکەن". 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی:

لەسەر بنەمای زانیاری و چاودێری بەردەوام و وردی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم ، زانیاری بەدەستدەھێن لەسەر چەند تیرۆریستێکی داعش ، کە لەسنوری چەمچەماڵ ، بەناوی کارکردن و کرێکاری و  ناسنامەی ساختەوە خۆیان حەشارداوە و لەچەند کێڵگەیەکدا کاری باخداریدەکەن.  

دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد زانیاری و بەڵگەی دروست بەدەست ھاتن و پاش رەزامەندی دادوەر ، بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی تیرۆریستانیان لەسنوری چەمچەماڵ دەستپێکردوو ، لەچەند ئۆپراسۆنێکدا رۆژی ٤ /٨ تیرۆریستانی  تاوانبار (ج .م تەمەن ٢٦ ساڵ و تیرۆریست ئ .ھ تەمەن ٣٠ ساڵ دەستگیرکرا  کە ھەردووکیان خەڵکی فەلوجەن  ) کە لەکاتی دەستگیرکردنی تیرۆریست ( م.ھ تەمەن ٢٩ ساڵ ) لەدەست ھێزەکانی ئاسایش ھەڵدێت و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا ،   کە  ساڵی ٢٠١٤ بەیعەتیان داوە بەداعش و چەکدار بوونە و بەشداربوونە لەچەندین تاوانی دەرحەق بە مرۆڤایەتی.

ھەر لەمیانی بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان پەیوەست بەو دۆسێیە  ھێزەکانی ئاسایش رۆژی ٥/ ٨ لە دوو ئۆپراسێۆنی جیادا سێ تیرۆستی تریان لەسنوری بەردەقارەمان و ناو شاری چەمچەماڵ دەستگیرکرد کە پەیوەندیان بەھەمان گروپەوە ھەبووە و ھەریەک لە تاوانباران ع . م تەمەنن ٣١ ساڵ   و  ع . ع تەمەنی ٢٢ ساڵ کە خەڵکی مەحمودییەن دوای ھەڵھاتنی دەستگیکرا  ھەمان ئێوارەش  لەناو شاری چەمچەماڵ تیرۆریست ع . د تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی بەغدا دەستگیراکران کە  لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامەو  رووبەرووی یاساو دادگاکرانەوە .

بەپێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان  تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە خواروی عێراق وە ھەڵھاتوون و مەرامیان بووە لە سنوری چەمچەماڵ حەشارگەیەک دروستبکەن و رێگایەکی پەیوەندی دروستبکەن لە گەڵ چەند شانەیەکی نھێنی تیرۆرستانی داعش بۆ رێکخستنەوەو جێبەجێکردنی مەرامەکانیان بەڵام پێش دەستبەکاربوونیان پیلانەکەیان ئاشکراکراو دەستگیرکران.

لەماوەی رابردوودا ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم  چەندین تیرۆریستی دیکەیان لەسنوری سلێمانی و گەرمیان و شاروشارۆچکەکانی ھەرێم دەستگیرکردووە و لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوەو ئارامی و ئاسایشی ھاووڵاتیان زانیارییەکان پارێزراون و ھێڵراونەتەوە و دۆسێکانیان لە لێکۆڵینەوەدان و لەداھاتوودا زانیاری وردیان لەبارەوە دەخرێتەڕوو .وەک ھەمیشەش تەئکیددەکەینەوە.

تەواوی ھێزەکانمان شەونخونن بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و سەروماڵی ھاووڵاتیان و رووبەرووبوونەوەی ھەر پیلانێک کە ژیان لە کۆمەڵانی خەڵک تێکبدات 



PM:08:51:08/08/2020