بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دھۆك رایگەیاند" بەھۆی كاركردن لە شەقامی بارزان، ئاوی خواردنەوە لە چەند گەڕەكێكی ئەو شارە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبڕدرێت".
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی٨ی٢٠٢٠ەوە تاوەکو رۆژی چوارشەممە ١٢ی١٠ی٢٠٢٠، ئاوی خواردنەوە لە هەر یەکە لە گەڕەکەکانی، شندوخە، رۆناهی، ڕەزا، مهاباد، نزارکێی کۆن و نوێ، ئیتیتێ، پیشەسازی، بەرۆشکێ، و سەرهەڵدان لە شاری دهۆک دەبڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی شەقامی بارزان و بە تایبەتیش لە ئەندەرپاسی نزیک مزگەوتی شەهیدان، ئاوی ئەو گەڕەکانە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک راشیگەیاندووە" دوای ئەو ماوەیە، کێشەکە چارەسەر دەبێت و گەیاندنی ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە وەکو پێشتری لێدێتەوە".