بەهۆی کۆرۆناوە ١٦٣ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا
تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ١٦٣ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو ههزار و ٢٠ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٦٣ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
وتیشی" تا ئێستادا ٣٢٦ هەزار و ٧١٢ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٨٤٢٧ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٤٣٧١ كەس چاكبونەتەوە".
PM:01:40:09/08/2020