گۆرانی بێژی لاو و ناسراوی کورد، هەڵوێست محەمەد تووشی کۆرۆنا دەبێت.
هەڵوێست محەمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا راگەیاند.
ئەو هونەرمەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دۆخی تەندروستی باش و جێگیرە.
داواش لەو هاوڕێیانەی دەکات کە لەچەند رۆژی رابردوودا بەرکەوتەی هەبووە لەگەڵیان ئاگایان لەخۆیان بێت و خۆیان کەرەنتینە بکەن.
هەڵوێست محەمەد، گۆرانیبێژ و ئەکتەری سەرەکی فلمی پەیکەری دڵ، لە دایکبووی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی زۆری هەیە.