هەولێر .. دابەشکردنی بڕێک پارە وەک بەخشین بەسەر ستاڤی تەندروستیدا کێشەی لێدەکەوێتەوە


ئەمڕۆ پارەیەک وەک کۆمەک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر تایبەت بە کۆرۆنا دابەشدەکرێت بەسەر کارمەنداندا، بەڵام ژمارەیەک کارمەند ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دابەشکردنە ناعدیلانەیەو پێوەری حیزبی لەبەرچاو گیراوە.
 
لە  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندان ناڕەزایەتی بەرامبەر دابەشکردنی ئەو بڕی ٥٠٠ دۆلارە دروستبوو، تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە دابەشکردنەکە ناعایدلانە بووە، پێوەری حیزبی و پەیوەندی کەسێتی لەدابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەدا لەبەرچاو گیراوە.

 
ئەندازیارێک بەناوی سەعدی مستەفا خۆشناوەوە لە نووسینێکدا بەناوی " كوا 500 دۆلارەكە؟؟" نووسیوویەتی "منیش وەکو ئەندازیارێک لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، پاڵپشتی مافخوراوان دەکەم، وێڕای رێزم بۆ ئەوانەی 500 دۆلارەکەیان وەرگرتیە،بەس ناکرێت ئەو فەرق و جیاوازیە بکرێت لە نێوان ئەو هەموو کارمەند و پزیشک و بەشەکانی تری نەخۆشخانە، تەنها(100)کەس جیا بکەیتەوە، بە چ پێوەرێک خەڵکی ترتان لێ بێبەش کردوە؟کەسانێک بێبەش بوون کە لەکاتی دەوام دا توشی کۆرۆنا بووینە و ئێستاش لەماڵەوە کەوتوون".

 

ئەو ئەندازیارە داوا دەکات " لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئەو ناعەدالەتیە بێنە دەنگ و باقی ئەوانەی تریش کە دەوامیان کروە پاداشتیان بدرێتەوە".


ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا مووچەی مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٠ی دابەشنەکردووە.

 


AM:12:35:10/08/2020