بەیانی ئەمڕۆ پزیشکانی سلێمانی دژی پێنەدانی مووچە مانگرتنیان ڕاگەیاند و نەخۆش نابینن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی دەست ( سپی ) کەوتووە پزیشکانی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن" ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانییەوە بڕیاردرا بە بایكۆت كردنی دەوامی پزیشكانی پایە بڵند و پلە بەند و نیشتەجێی خولاو ساڵی یەكەم و دووەم لەسەرجەم نەخۆشخانە فریاكەتنەكانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری (دووكان وچەمچەماڵ و دەربەندیخان وهەڵەبجەی تازەو سەید سادق و پێنجوین و كۆیە ) و ئیدارەكانی هەڵەبجەی شەهید و گەرمیان و ڕاپەڕین".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە هەتا شایستە داراییەكانی مانگی ٣ ی ٢٠٢٠ وەر ئەگیرێت.
مانگرتنی پزیشکان دواى ئەوە دێت، نزیکەى ٥٠ رۆژە پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى موچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا دەبوو هەر ٣٠ رۆژ جارێک موچەیان پێبدرێت.