گه‌نجێكی خەڵكی سلێمانی له سوریا كوژرا
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی دانیشتووی شاری سلێمانی لەبەرەكانی شەڕی ناوخۆی سوریا كوژراو بڕیارە تەرمەگەی بۆ سلێمانی بگەڕێنرێتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی خەندان، گه‌نجه‌كه ناوی كاژاو كاوه و ناسراوه به "حه‌مه" ئه‌مساڵ دواهه‌مین ساڵی خوێندنی بووه له ئاماده‌یی بازرگانی و به‌پێی قسه‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی ماوه‌ی پێنج مانگه ناوبراو سلێمانی به‌جێ هێشتووه‌و به‌ره‌و سوریا به‌رێكه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌م گه‌نجه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا له‌گه‌ره‌كی خه‌بات له‌شاری سلێمانی ژیاون‌و دوبرای تری هه‌یه‌و باوكیشی ژنێكی تری هێناوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوودا رایانگه‌یاند كه زیاتر له 200 گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سوریا به‌مه‌به‌ستی "جیهادكردن" رۆشتوون. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 15 گه‌نج له‌وانه‌ی رۆشتوون كوژراون
PM:02:40:26/05/2014