ڤیدیۆ.. کایلی جێنەر ئاهەنگی رۆژی لە دایکبوونی دەگێرێت

کایلی جێنەر خووشکە بچووکی کیم کاردشیان ئەستێرەی ناسراوی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی ئاهەنگی ٢٣ ساڵەی لەدایکبوونی دەگێڕێت.

 
لە ڤیدیۆیەکدا کایلی لەناو خێزانەکەیدا دەردەکەوێت کە ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی بۆ سازکراوە.

 
کایلی جێنەر چ لە رووی سامانەوەو، چ لەرووی نمایشکردنی جەستەیەوە، خەریکە شوێنی کاردشیانی خووشکە گەورەی دەگرێتەوە.



کایلی کە کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.



کایلی خوشکە بچوکی  " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٣ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.



کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارەو خاوەن براندێکی بۆنە.



کیم کاردشیانی خووشکە گەورەی لەدایکبووی ١٩٧٩ یەو بە یەکێک لە هەر ئەستێرە ناسراوەکانی جیهان دەناسرێت.

 


PM:06:02:10/08/2020