پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند" كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له سێ ئافره‌ت ده‌ستگیركردووه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" دوای ئاگاداركردنەوەیان لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە شەقامی سەرەكیی هەولێر- كەسنەزان، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو".
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت" ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه تەقە لە سێ ئافرەت لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان ئاڵتیما) كراوە و برینداربوون بوون، دوای لێكۆڵینەوەیەكی وردیش توانرا بە ماوەی 72 كاتژمێر تەقەكەرەكە بە ناوی (ا.ا.ع) بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند" تۆمەتبارەکە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تەکسی) تاوانەكەی ئەنجامدابوو و دانیشیناوە بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددەی (31/405) لە یاسای سزادان، بەند كراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و كڵاشینكۆفی تۆمەتبارەكەدا گیراوە".