تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئاب تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٨٩ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ١٣٢ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون،  ١٨٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣٢٨ هەزار و ٨٤٤ كەس، لەو ژمارەیەش ١٨ هەزار و ٦١٦ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ هەزار و ٦٤٢ هاوڵاتیش چاكبوونەتەوە". 

PM:09:33:10/08/2020