ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی ئاب لە هاوینە هەواری دوکان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە.

 

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کە لەلایەن پارتییەوە هۆشیار زێباری سەرۆکایەتی دەکات, بە یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی هەژمار دەکرێت لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی کە لە کۆنگرەی ئەو حیزبەدا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا هەڵبژێردران.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، پێشبینی ناکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هەموو کێشەکانی نێوان ئەو دوو حیزبە کۆتایی پێبێت، بەلآم وەک سەرەتایەک دەبێت، تا لە ئایندەدا کۆبوونەوەی تری بەدوادا بێت.

 

یەکێک لە هەرە کێشەکانی نێوان ئەو دوو حیزبە پەیوەندی نێوانیانە کە تا ئێستا سەرکردایەتی دەستڕۆشتی پارتی کە زیاتر لە مەسعود بارزانیدا بەرجەستە دەبێت، دان بە سەرکردایەتی نوێ و هاوسەرۆکانی یەکێتیدا نانێیت.

 

لە دوای بەستی کۆنگرەی یەکێتی یەوە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە کە نۆ مانگ دەکات ئەو دوو حیزبە کۆنەبوونەتەوەو ناوبەناویش لە رێگای سەرکردایەتییەکانیان و میدیا سێبەرەکانیانەوە شەڕی میدیای یەکتریان کردووە. 

 

 

 



AM:09:03:11/08/2020