بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ ی ئاب نرخی تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش نرخێکی نزمتری بە بەراورد بە دوێنی تۆمار کرد.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار و ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزارو ٤٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزارو ٢٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٦٠٠ دینار.