بافڵ تاڵەبانی: کۆبوونەوەکە ئەنجامی باشی دەبێت

وەفدی پارتی بەسەرۆکایەتی هۆشار زێباری گەیشتە هاوینە هەواری دوکان و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە پێشوازی کران، لە یەکەم لێدواندا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند " دڵنیایی دەدەینە خەڵكی كوردستان كە كۆبوونەوەكان ئەنجامی باشی لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان دەبێت".


تا ئێستا چەند جارێک کات دیاریکرا بۆ سازدانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای نێوان یەکێتی و پارتی، بەڵام تا ئەمڕۆ هەموو ئەو هەوڵانە شکستیان خوارد.


کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دوکان بەیەکەم کۆبوونەوە دادەنرێت لە دوای سازدانی کۆنگرەی یەکێتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی کە لە کۆتایی ٢٠١٩ دا ئەنجام درا.
 

هەرچەندە دوێنێ لە میدیاکاندا ناوی بافل تەڵەبانی لەنێو وەفدەکەدا نەبوو، بەلآم ئەمڕۆ ئەو پێشوازی لە وەفدەکەی پارتی کرد لە هاوینە هەواری دوکان.

 

تا ئێستا هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە نەزانراوە لە پێکهاتەی وەفدەکەدا، ئایا بافڵ تاڵەبانی هەر پێشوازیان لێدەکات، یان ئەو سەرۆکایەتی وەفدی یەکێتی دەکات، ئەگەر سەرۆکایەتی وەفدەکە گٶدڕدرابێت، تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.



AM:11:19:11/08/2020