قائیمقانی هەولێر لەبارەی گرانی نرخی نەخۆشخانە ئەهلیەکانەوە دەڵێت " نه‌خۆشخانه‌كان نرخیان جیاوازه له‌هه‌موو دنیاش ئه‌و شته باوه" لەبارەی سزاکانیشەوە، دەڵێت" لەهەر گردبوونەوەیەکدا خەڵک کەمامک نەبەستێت بە ١٠ هەزار دینار سزا دەدرێت".
لە چاوپێکەوتنێکی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ د نه‌به‌ز عه‌بدولواحید قائیمقامی قەزای هەولێر رایگەیاند " ئه‌گه‌ر هاتوو هاوڵاتیان چوونه ئه‌و شوێنانه بۆ نموونه ماركێته‌كان، شوێنه بازرگانیه‌كان چێشتخانه و ڕێستۆرانته‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌مامكی نه‌به‌ست ئه‌وا خاوه‌نی ئه‌و شوێنه سزا ده‌درێت بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێت. ئێمه له ماوه‌ی 4 ڕۆژی ڕابردوو له سنوری شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی زیاتر له 200 شوێنمان داخستووه له‌سنوری هه‌ر شه‌ش شاره‌وانی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان تاوه‌كو ئێستا داخراون."
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی له‌هه‌ولێر؟ قایمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت" پارێزگای هه‌ولێر له 10 قایمقامیه‌ت پێك هاتووه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێدراوه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕیاره‌كان یاخود بۆ ده‌ركردنی بڕیاری پێویست بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی هاوڵاتیان ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شیان پێدراوه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سنوری قه‌زاكه‌یان ڕابگه‌یه‌نن قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆش یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی دووره ئێمه ئێستا له قۆناغی خۆپارێزیدان هه‌موو دنیاش وایه پێویسته هاوڵاتی، خاوه‌نی شوێنه‌كان، خۆیان بپارێزن، پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن. ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایڕه‌سه یاخود پێشێلی ئه‌و ڕێنمایانه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه سزا ده‌درێن به‌پێی ئه‌و ڕێنمایی و یاسایانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه."
سه‌باره‌ت به گرانكردنی نرخی ده‌رمان و پێداویستی پزیێكی له‌بازاڕه‌كاندا؟ قایمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت" هه‌ر كاڵایه‌ك هه‌ر شتومه‌كێك ئه‌گه‌ر خواستی له‌سه‌ر بێت ئه‌وا نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، له مانگی شوباته‌وه كه‌ئه‌و بارودۆخه دروستبوو له‌كوردستان خواست له‌سه‌ر كڕینی پێداویستی پزیشكی زیادیكرد، به‌تایبه‌تی ده‌مامك و ده‌ستكێش و مادده‌ی پاكه‌ره‌وه، ئه‌وه وایكرد هه‌ندێك كه‌م بێت له بازاڕه‌كان بۆماوه‌یه‌ك له‌هه‌موو دنیاش وابوو، له هه‌ندێك وڵاتی پێشكه‌وتوو ده‌مامك زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وت، ئێمه لیژنه‌یه‌كمان پێك هێنا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و شوێنانه، ئه‌وانه‌ی كه‌پێداویستی پزیشكی گران ده‌كه‌ن زیاتر له 50 ملیۆن سزای ئه‌و شوێنانه درا له ده‌رمانخانه وماركێت و كۆگاكانی ده‌رمان كه‌پێداویستی پزیشكی ده‌فرۆشن كه نرخی ماسك-ییان گران كردبوو، ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆریش ماسك-دا گیرا وه‌ڕه‌وانه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێركرا، بۆیه كاری له‌سه‌ركراوه."
قایمقامی هه‌ولێر له‌باره‌ی گلله‌یی هاوڵاتیان له‌سه‌ر نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت " نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت زۆرن، نه‌خۆشخانه‌كانیش نرخیان جیاوازه له‌هه‌موو دنیاش ئه‌و شته باوه به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری ده‌ركردووه كه‌فه‌رزی كردووه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌تانه كه نه‌خۆشی كۆرۆنا وه‌ربگرن و هه‌روه‌ها نرخه‌كانیان دابه‌زێنن، ئێستا لیژنه‌یه‌ك پێك هاتووه له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ته‌ندروستی هه‌ولێر، ئێمه وه‌كو قایمقامیه‌ت له‌و لیژنه‌یه‌داین بۆ هاوكاری و پاڵپشتی كردنی ئه‌و لیژنه و جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی پابه‌ندنابن به‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین. "