لە دهۆک ٣٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٣٠ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ سێشەممە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٣٠ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە" بەم ٣٠ حاڵەتەی ئەمڕۆ كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ٥٠٨ هاوڵاتی ئێستاش ٧١٩ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون". 

PM:01:01:11/08/2020