ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی کەلار گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند" دوای داخڵبوون و مانهوهی بۆ ماوهی چهند ڕۆژلەنەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ ١١ی ئاب هاوڵاتیهكی تری سنورەکە به نهخۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایكرد".
ڕاشیگەیاند" كۆچكردوو ژنێکی تهمهن (٧٠) ساڵانه و لەنێو نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار گیانی لەدەستدا".
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە ١٧ هەزار و ٥٤٦ كەس، ١٠ هەزار و ٣٠٩ كەس چاكبوونەتەوە و تا ئێستا شەش هەزار و ٥٨١ كەس لە ژێر چارەسەری پزیشكیدان، ٦٥٨ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.