غازی سروشتی گه‌یشته ویستگەی کارەبای دهۆک
حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاندنی سەرکەوتووانەی یەکەم بڕی غازی سروشتی لە کێڵگەی غازی سمێلهوه بۆ ویستگەی کارەبای دهۆک لە رێگەی هێڵی بۆریەوە راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م بڕه‌غازی سروشتی له كێڵگه‌ی غازی سێمێله‌وه به‌رێگه‌ی بۆڕی گه‌یشته وێستگه‌ی كاره‌بای دهۆك.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه کێڵگەی غازی سمێل دەکەوێتە ناوچەی گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشی دهۆکەوە و لەلایەن کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجیەوە بەڕێوە دەبرێت، و لەگەڵ کۆمپانیای گەنەل ئێنەرجی شەریکە ئەنگلۆ-تورکیەکەیدا، رێکەوتنێکی فرۆشتنی غازی مێژوویان لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا لە 18 ی ئەیلولی2013 دا ئیمزا کردوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر له هه‌وڵه‌كه‌دا هاتووه كه بە پێی ئەم رێکەوتنە درێژخایەنەی فرۆشتنی غاز، حکومەتی هەرێمی کوردستان تا بڕی 120 ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی لە رۆژێکدا دەکڕێت. قەبارە سەرەتاییەکان بە نزیکەیی 55 ملیۆن پێ سێجای پێوانەییەوە لە رۆژێکدا دەستپێدەکات و دواتر لە ماوەی چاند مانگی داهاتوودا بەرز دەبێتەوە بۆ 120 ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی لە رۆژێکدا، و پاشان ئومێد دەکرێت بەرهەمهێنانی غاز دواجار بگاتە 200 ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی لە رۆژێکدا.
ویستگەی کارەبای دهۆک 40 کیلۆمەتر دوورە لە کێڵگەی غازەکەوە و تا ئێستا بهدیزل كاریان ده‌كرد و غازە گه‌یشتووه‌كه جێگەی دیزڵ دەگرێتەوە.
هه‌ر وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشتی هەورامی گوتی: "کەوتنە گەڕی سەرکوتوانەی ویستگەی کارەبای دهۆک لەلایەن (ماس گڵۆباڵ)ەوە و دوستکردنی هێڵی بۆری سەرەکی فیدەر لەلایەن (کار گروپ)ەوە و دروستکردنی دەزگاکانی کێڵگەی غازی سێمێل لەلایەن (دی ئێن ئۆ)وە، نیشانەی پێشكه‌وتنی گرینگن بۆ هەرێمی کوردستان. ئەمە دەرەنجامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانه."
له به‌شێكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه بۆڕی غازی وێستگه‌ی كاره‌بای دهۆك و هێڵی فیدهرهكهی له‌لایه‌ن كۆمپانیای کار گروپ و بهگهڕخستانی تۆرباینهكانیشی له‌لایه‌ن ماس گڵۆباڵه‌وه بووه و زیاد لە 100 ملیۆن دۆلار کە مانگانە لە سووتەمەنی گراندا بۆ وێستگه‌كه سەرف دەکرا، دەگێڕێتەوە. هه‌روه‌ها حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدا هەیە لە دوو ساڵی داهاتوودا غاز لەبری دیزڵ لە هەموو ویستگەکانی کارەبای هەرێمدا بەکار بهێنرێ.
هەر له‌مباره هه‌ورامی وتی: "ئەم دەستکەوتە گرنگە پیشانی دەدات کە دەکرێ غازی تازە دۆزراوەی کوردستان لەکاتی گونجاوی خۆیدا بە پارە بکرێ و ئەمەش سەرەتای دروستکردنی بازاڕی غازە لە کوردستاندا. ئومێد دەکرێ تۆڕی غازی کوردستان لە دهۆک لە داهاتوویەکی نزیکدا ببەسترێتەوە بەو هێڵه غازەی کە دەبەسترێتەوە بە هەولێرەوە لە پێناو زیاد کردنی بڕە رادەستخراوەکانی غاز لەناو کوردستاندا بۆ بازاڕی ناوخۆ."
PM:04:19:26/05/2014