بەهۆی کۆرۆناوە ١٨٤ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا

تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ١٨٤ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند. 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٣٤٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون،  ١٨٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستادا ٣٣١ هەزار و ١٨٩ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٨٨٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە". 

PM:04:04:11/08/2020