ئەنجوومەنی رێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی هه‌رێمی كوردستان، داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیان بڵاوكرده‌وه.
ئەنجوومەنی رێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی ١٢ی ئاب، داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیان لە ڕاگەیەندراوێکدا راگەیاند و باس لەوەدەکات" داواکاریی ئەمجارەی خۆپیشاندەران جیاوازە لە داواکارییەکانی پێشووتر. چونکە پێمانوایە ئەم حکومەتە نە چاکسازیی پێدەکرێ، نە مووچەی پێدەدرێ و تەنانەت ناشزانێت پرسیاری پۆلی دوانزە دابنێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بۆیە بەلەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو هەوڵانەی پێشوو، هەروەها هەموو ئەو فرسەتە یەک لە دوای یەکانەی کە دراونەتە دەسەڵات، "ئەنجوومەنی رێکخستن و بەڕێوبردنی خۆپیشاندانەکانی ١٢ی ئاب" داواکاریی خۆپیشاندەرانی لەم خاڵانەدا چڕکردۆتەوە:
یەک - هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لەماوەی کەمتر لە شەش مانگ.
دوو - درووست‌کردنی حکومەتێکی کاتیی بۆ سەرپەرشتییکردنی هەڵبژاردنی داهاتوو.
سێ - هەڵوەشاندنەوەی ئەم کۆمسیۆنە حیزبییەی ئێستا و پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ و بێلایەن لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
چوار - هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەنجوومەنی دادوەریی و پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی تر بە بەشداریی دادوەرە سەربەخۆکان و دوورخستنەوەی دەستی حیزب لە سیستمی دادوەریی و دادگاکان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانه‌كان داواشی له هاوڵاتیان كردوه، چیتر ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان قبوڵ نه‌كه‌ن و بێده‌نگ نه‌بن له ئاست ئه‌م هه‌مو زوڵم و ناحه‌قییه‌ی كه ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و هاوڵاتییان، چونكه ئێستا خراپترین دۆخه كه خه‌لكی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ده‌ژین.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موان پێكه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست بكه‌ین و برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ داواكردنی مافی خۆمان، هه‌ر گه‌لێكیش ئاماده‌نه‌بێت یه‌كجار باجی سه‌ربه‌رزیی بدات، ئه‌وه ده‌بێت تا مردن باجی ژێرده‌سته‌یی و زه‌لیلیی بدات.