وێنە.. شانۆ بەکر فەرەج لە نوێترین دەرکەوتنیدا بینەرەکانی سەرسامکرد

شانۆ بەکر فەرەج، خانمە ڕاگەیەندکاری کوردستان نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە. 

شانۆ بەکر، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستارام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی سەرنجی ھەندێک لە بینەرەکانی، هاوکات شانۆ لە پۆستێکیدا دەڵێت" کاتێک ژیان گۆڕا بۆ سەختر دەبێ بگۆڕێی بۆ بەهێزتر". 

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانەو، چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.

شانۆ بەکر ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.

PM:07:10:11/08/2020