دوا وێنەی هونەرمەند سابیر کوردستانی بڵاودەکرێتەوە

دوێنێ هونەرمەندی دیاری کەرکوک و کوردستان، سابیر کوردستانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەمرۆ سێ شەممە سەرباری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەمەراسیمێک گەیەندرایەوە زاینگەی خۆی، شاری کەرکوک و لەوێ بەخاک سپێردرا.

پێش نەخۆشکەوتنی لە بۆنەیەکدا کە خەڵاتی بەسەردا دابەشکراوە، لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی دیاری کۆمیدیا، ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا دوو وێنەی بڵاوکراوتەوە.
ماهیر حەسەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی" زۆرەوە هاورێ و برای خۆشەویستم کاکە سابیر کوردستانی کە چاوەرێی هونەرێکی زۆر زیاترمان لێ ئەکرد بەداخەوە کۆچی دوایی کە من زۆر بە داخم بۆیی".

سابیر کوردستانی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە هۆی کۆرۆناوە دوێنی لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، ئەو هونەرمەندە کە هەر بەزگماک کوێر بووە، سەرباری ئەو دۆخەی توانیوویەتی هونەرێکی رەسەن و جوان پێشکەش بە نەتەوەکەی بکات.

 


PM:11:22:11/08/2020