پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند،" ئەمڕۆ پزیشکێک لە گەڕەکی توی مەلیکی شاری سلێمانی بە دەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆیهێناوە".
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " بەیانی ئەمڕۆ ١٢ی ئاب پزیشکێکی مێشک و دەمار لەماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی توی مەلیکی شاری سلێمانیخۆی کووشتووە".
ئەو وتیشی " منداڵەکانی پزیشکەکە لەماڵەوە بوون، ئەم خۆی لە ژورێکدا بە دەمانچە کووشتووە".
پزیشکەکە لەدایکبوی ساڵی 1968ە و پاش روداوەکە تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و بۆ لێکۆڵینەوە".( وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بۆ کرد).