هەرێم.. بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی كرایەوە

وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی لە دەروازە سنوریەکان کرد. 

 

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، كە لە پێناو چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنووریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی واژۆ كرد.

 

دەقی بڕیارەکەی وەزیری دارایی:



PM:01:31:12/08/2020