بەهۆی کۆرۆناوە ١٨٨ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا

تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ١٨٨ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند. 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٥١٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٨٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستادا ٣٣٣ هەزار و ٦٩٠ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٨٩٨٨كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٠٢٤٤ كەس چاكبونەتەوە".

PM:01:54:12/08/2020