ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی لە لایەن هێزێکی ئەمنی هێرشی كرایە سه‌ر و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌شیان بێ سه‌رو شوێنكرد.
ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی هه‌ولێر گردبونه‌وه و داوایانكرد وتاری رۆژی هه‌ینی پێشكه‌ش بكرێت و ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه، كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه داخراون.
لە گردبوونەوەکەدا عوسمان کانی کوردەیی مامۆستای ئایینی و پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ مامۆستایانی ئاینی كە جگە لە هێمنی و ئارامی هیچ شتێكی دیكە لەسیمایاندا نەبووە، گردبونەوەو بە داخەوە لە لایەن هێزێكی ئاسایشەوە هێرشكرایە سەر مامۆستایانی ئاینی و چەندین كەسێك دەستگیركراوەو ڕێگری لە گردبونەوەكەمان كراوە".
وتیشی" پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌میان شوێنبزركردووه و زۆریشیان له خۆمدا، خه‌ڵكی هه‌ولێر منیان له ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزه ئه‌منییه ده‌رهێنا ئه‌گینا خۆمیشیان وه‌ك پاسه‌وانه‌كه‌م شوێن‌بزر ده‌كرد".