تەندروستى هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" ئێستا لە نەخۆشخانەى وەفا ١٨ نەخۆش لە بارێکى سەختى تەندروستیدان".
د. ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هه‌ڵكشانێكی زۆر له ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، ته‌نها دوێنێ ٢٧ توشبووی ئه‌و ڤایرۆسه تۆماركراون، له‌ئێستاشدا ١٨ توشبوو له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له بارودۆخێكی سه‌ختی ته‌ندروستیدان.
وتیشی" هەشت کەس پێویستى بە ئۆکسجینە، یەک کەسیش گیانى لەدەستداوە، چوار تووچبووى دیکەش پێویستیان بە چاودێرى چڕ هەیە".
دەشڵیت" گوماندەکرێت هەڵکشان لە ژمارەى تووشبووان راستەوخۆ دواى جەژنى قوربان بەهۆى تێکەڵاوبوونى خەڵک و ئەو ئاکارە کۆمەڵایەتیانە بێت کە لە جەژندا ڕوویداوە".
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه داوا له‌هاوڵاتیان دەکات، به به‌كارهێنانی ده‌مامك و پاراستنی مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تی، خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سنوردار بكه‌ن.