لەماوەی سێ رۆژدا خوشك و برایەك لە چەمچەماڵ بەهۆی توشبونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، دوو ڕۆژ پێش ئێستا مامۆستا (به‌یار نازم گلی) به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ستداو ئه‌مڕۆش هه‌ینی مامۆستا (چیا نازم گلی) برای كه شێوه‌كاره به‌هه‌مان هۆكار گیانی له‌ده‌ستدا.
مامۆستا چیا، شەش رۆژ بەر لە ئێستا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" خوشک وبرایان..خوشکم لەنەخۆشخانەیە و زۆر پێویستی بەپلازمای خوێنە لەجۆری B ..تکا دەکەم کێ ئەو خێرەدەکات با پەیوەندیم پێوەبکات".
دواتر لە پۆستێكی دیكەدا، مامۆستا چیا دەنوسێت" قەت بڕوام نەبو هیچ شتێک کۆڵم پێ‌بدا بۆژیان، بۆیەکەمجارە ئەم ڤایرۆسی(کۆڕۆنا) پیسە کۆڵی پێم‌دا و پەکی خستم و ماندوی کردم ... دوربێ لەهەمووان".