فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئۆتۆمبیڵێكیان لە گوندی ئەرەدنا سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بۆردومانکرد.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمڕۆ هەینی لە ناو گوندی ئەرەدنا لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆری (تەکسۆن) کردۆتە ئامانج.
لای خۆیه‌وه حه‌مید زوبێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بامەڕنێ ڕایگەیاند" سێ كه‌س له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌دا بوون و دوانیان گیانیانله‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان به‌سه‌ختی بریندار بووه و هێشتا ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان نه‌زانراوه".
ھاوكات شەوی رابردووش فڕۆكە ھەواڵگیریەكانی سوپای توركیا ئۆتۆمبیلێكیان لەسەر شەقامی گشتی لە گوندی رەشانكێ سەر بە ناحیەی زاویتە بۆردومان كرد بەوھۆیەوە سێ سەرنسین گیانی لە دەستدا و یەكێكیش برینداربوو.