بایدن بەڵێن دەدات ئۆردوغان بڕوخێنێت



جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا و کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا، بەڵێن دەدات لەگەڵ دەرچوونی بە سەرۆکی ئەمەریکا " تەیب ئۆردوغانی سەرکوتکار دەرووخێنێت"، هەروەها بەڵنیش دەدات یارمەتی ئۆپۆزسیۆن دەدات تا ئەو سەرۆکە سەرکوتکارە لەرێگای هەڵبژاردنەوە بڕووخێنێت.

 
بایدن رایدەگەیەنێت کە ئۆردوغان رێکخراوی داعشی دامەزراندووە، هەروەها نیگەرانە لە بوونی ٥٠ مووشکەکی سەر ئەتۆمی ئەمەریکا لەو وڵاتە. ئەوەش دەخاتەڕوو کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا کار دەکات بۆ کەرناگیری ئۆردوغان و رەفتارەکانی لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست.


ئەو لێدوانانەی بایدن لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنێکی درێژدایە کە لەگەڵ رۆژنامەی " نیۆرک تایمز " ی ئەمەریکی ئەنجامی داوە.

 
بایدن کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکی ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە رێڕەوێکی تری سیاسەت پەیڕەو بکەین بەرامبەر ئۆردوغان و پێویستە پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن بکەین.

 
هەروەها باس لەوەش دەکات کە کار لەگەڵ کورداندا بکەین کە ئاوێزانی پرۆسەی سیاسی ببن لە کاری پەرلەمانیدا لەو وڵاتە.


ئەو باس لەوە دەکات کە لەگەڵ ئۆردوغان پێشتر کۆبۆتەوە بۆئەوەی کوردەکان سەرکوتنەکات، لەو دەمەشدا سەرکوت نەکران.

 


PM:02:09:14/08/2020