بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین گیان لەدەستدانی دوو تووشبووی دیكهی كۆرۆنای لە سنوورەکە راگهیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، كە دوو نەخۆشی تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی قڵادزێ و سەنگەسەر بەخاك سپێردراون.
تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٠ هەزار و ٦٦٠ هاوڵاتی، لەو ژمارەیەش ٧٣٢ هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ هەزار و ٢٠٧ كەس چاكبوونەتەوە.