زانیاری نوێ لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم

بڕیارە سبەی دوو شەممە بەغدا پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

 

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند" سبەی دوو شەممە ٣٢٠ ملیار دینارەكەی حكومەتی عیراق دەگاتە هەرێمی كوردستان، لە دوای گەیشتنی پارەكە، لە زووترین كاتدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم". 

 

سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند" سبەی بە سه‌رۆكایه‌تی‌ مه‌سروور بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه، كۆبوونه‌وەکەی حکومەتی هەرێم تایبەتە بە مووچە و شێوازی دابەشکردنی مووچە". 

 

شەوی ڕابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بڕیاری دا بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.




PM:09:07:16/08/2020