ماوەی پێنج ڕۆژە لە شاری ڕانییە خۆپیشاندان بەردەوامە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە بۆ پێنجەم ڕۆژ خۆپیشاندانی چین و توێژەکان لە قەزای رانیە دژی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەڕێوەچوو.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ پێنجەم ڕۆژ لە شاری رانیە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە دژی بێكاری و نەبوونی خزمەتگوزاری دەستیپێكردەوە و داوای دابەشكردنی مووچە و دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

 

 لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتیان لەبارەی خراپی دۆخ و گوزەران و کەمی خزمەتگوزاری بەڕێوەچوو، هاوکات خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد.

 



PM:09:53:16/08/2020