رۆژهەڵاتی كوردستان.. بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنیەكانەوە دوو كەس بوونە قوربانی
هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری زەنجان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئەنجامدا دوو کاسبکار کوژران و بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای زەنجان لە نزیک شاری زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و لە ئاکامدا کاسبکارێک کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بریندار بووە".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کاسبکارێکی خەڵکی شووت بە ناوی "عەلی ئەشرەفیان" تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی ئیسماعیل کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بە ناوی "باران باشام" تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی مەحەمد بە سەختی بریندار کراوە".
دەشڵێت" بارام باشام ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری زەنجان لە ژێر چاوەدێریی وردی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە".
هەروەها هەنگاو باسی لەوەشکردووە: ئەو دوو کاسبکارە خێزاندارە و خەڵکی گوندی "یولاگمدەری" شاری شووت لە پارێزگای ئورمیە بوون.
PM:11:03:16/08/2020