ئەمەریکا بۆردومانی هێزەکانی رژێم دەکات لەناوچەکانی ژێر دەسەتی هەسەدە

ئاژانسی سانا ئاژانسی فەرمی رژێمی ئەسەد بڵاویکردەوە کە هێزەکانی حکومەتی سووریا لە " تەل زەهەب"  لە قامشلۆ رووبەڕووی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمەریکا بۆتەوە.

ئەو ئاژانسە ژمارەی کوژارەکانی سووپای سووریا بە کوژراوێک و سێ بریندار هەژمار دەکات. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بۆردومانەکە لە ئەنجامی ئەوەوە هاتووە کە بازگەیەکی سووپای سوریا رێگای لە دەوریەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا گرتووە.

ئەمە بۆ یەکەمجارە فڕۆکەکانی ئەمەریکا بۆردومانی هێزەکانی بەشار ئەسەد دەکات لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆسەو هێزەکانی هەسەدە.

 


PM:12:27:17/08/2020