بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری کەلار خۆپیشاندانی به‌شێك له هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كانی ئیدارەی گه‌رمیان له‌به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌تی كه‌لار دەستیپێکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ گەنجان و چین و توێژەکانی شاری کەلار، له‌به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌تی كه‌لار دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، خۆپیشانده‌ران داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن، كۆتایی به دابه‌شكردنی سیستمی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بهێنێت و مووچه‌ی ته‌واویان پێبدات به‌جۆرێكیش كه ٣٠ رۆژ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات.
هاوکات داوای باشترکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەکان، باشترکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران دەکەن.