پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە دژی بڕیارەکەی حکومەت و لێبڕینی مووچە خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
بەپێی زانیارییەکان، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ١٨ی ٨ی ٢٠٢٠ ژماره‌یه‌كی زۆر لە کارمەندانی تەندروستی و پزیشکان لە نەخۆشخانەی شار بایکۆتی دەوامیان کرد‌و دژی دواکەوتنی مووچەو لێبڕينی.
پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی شاری سلێمانی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هەرێم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه، ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا دەکەن موچەکانیان بەبێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا وەربگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەدژی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم لە چەند شوێنێکی تر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستی پێکردووە.